بەشداریی یەکماڵ لە چالاکیی “ڕۆژی داهاتوو” لە شارۆچکەی باد کرۆیتسناخ
ناوەڕۆکی چالاکییەکە بریتی بوو لە بەردەوامی لە بەکارهێنانەوەی کەلوپەل، پاراستنی ژینگە و دۆستایەتی لەگەڵ سروشت.
ئاهەنگی نەورۆز بۆ منداڵان و خێزانەکان لە باد کرۆیتسناخ ساز کرا
لە شارەکانی ئالتسەی، باد کرۆیتسناخ، باد زۆبەرهایم، بینگن، ئینگەلهەیم و ماینتس-ەوە زۆر خێزان بە جلوبەرگی ڕەنگینی خۆیانەوە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە ناوەندی Quartierzentrumی شار کۆبوونەوە.
لە دیداری سیاسەتمەدار کلارا شێدلیش-دا باسی پێشخستنی زمانی دایک کرا
فێرگە وەک دەزگەیەکی پەروەردەیی پێویستە بە شێوەیەکی چالاک لە دژی هەڵاواردن تێبکۆشێت و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
ئێوارەی ڕاهێزان دژی نەژادپەرستی لە قاوەخانەی زمان-ی یەکماڵ
ڕۆژی ٢١ی ئادار نەک تەنها سەرەتای بەهار و جەژنی نەورۆزە، لە هەمان کاتدا ڕۆژی جیهانیی تێکۆشان دژی نەژادپەرستییە.
ناساندنی “ناوەندی زانیاریی نەژداپەرستیی دژەکورد” لە میانەی کۆبوونەوەی تۆڕی کوردیدا
لە کۆبوونەوەکەدا دامەزرێنەر و سەرۆکی “ناوەندی زانیاریی نەژداپەرستیی دژەکورد” جڤان ئاکبولوت بابەتێکی گرنگی پێشکەش کرد.
یەکماڵ لە ئێسن ئاهەنگی نەورۆزی بۆ منداڵان ساز کرد
لەگەڵ میوانە بچووک و گەورەکانمان کۆبووینەوە تا پێکەوە پێشوازیی هاتنی بەهار بکەین.
یەکماڵ لە پەڕلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن بەشداری لە ئیڤێنتێکی پارتیی سەوزدا کرد
26.03.2024
جگە لە تیمی یەکماڵ، نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی دیکەی مەدەنی کە لەپێناو مافی مرۆڤ، دژەهەڵاواردن و جڤاکی فرەڕەنگ تێدەکۆشن، ئامادە بوون.
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بۆ منداڵان و خێزانەکان لە بەرلین بەخۆشی بەڕێوەچوو
ڕۆژی ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین ئاهەنگەکەمان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز کە تایبەت بوو بە منداڵان و خێزانەکان، بەخۆشی بەڕێوەچوو.
بەرنامەی پێشوازیی نەورۆز لە بەرلین سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو
ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤ ئەندام، کارمەند، هاوڕێ و پشتگیرەکانی کۆمەڵەکەمان لە بەرنامەیەکی خۆشی پێشوازیی نەورۆزدا لە هۆڵی شارەوانیی شونەبێرگ Rathaus Schöneberg لە بەرلین کۆبوونەوە.
یەکماڵ لە هێرفۆرد جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد
لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤دا لقەکانی یەکماڵ لە هێرفۆرد و بیلەفێلد پێکەوە بەرنامەیەکی جەژنی نەورۆزیان لە هۆڵی کرایز هێرفۆرد ساز کرد و تیایدا دەیان میوان ئامادە بوون.
نەورۆزتان پیرۆز بێت!
لەگەڵ هاتنی بەهار، جەژنی نەورۆزیش دێتەوە. نەورۆز جەژنی سەری ساڵی کوردی، جەژنی شادی و سەرەتایەکی تازەیە.